سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ڕاده ڕسوا ده‌كات وپرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی كه‌ڕاده كه ژماره‌یه‌ك له پۆلیسی هاتووچۆ شه‌هید و برینداركرد ڕسواو شه‌رمه‌زار كرد.
به‌ڕێزی گووتی ” به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده ڕسوا ده‌كه‌ین ودووپاتیدهكهینهوه كه تیرۆر له‌دوا رۆژه‌كانی خۆیدایه، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات توانی به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وێت وخهونهكانی پووچه‌ڵ بكاته‌وه وتواناكانی له‌ناوبه‌رێت، بۆیه به‌م جۆره كارانه‌ی هه‌وڵده‌دات سه‌ركه‌وتنێكی درۆ به‌ده‌ست بێنێت وبوونی خۆی بسه‌لمێنێت”.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی ” داوا له هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایش له پارێزگا‌و شار و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌ین كه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كاره تیرۆریستیه‌كان وپاراستنی گیانی هاوڵاتیان وفهرمانگهكان وفه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت”.
له‌كۆتاییدا جبوری دڵگرانی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له پیاوانی پۆلیسی هاتووچۆ ده‌ربڕی وداوای له‌خوای گه‌وره كرد به به‌هه‌شتی خۆی شادیان بكات وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست.