سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیده‌كاته‌وه كه كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وزاڵكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه دوور له ناكۆكیه‌كان هاتووه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆزو پیاوه دیاره‌كانی شاری به‌غدای پایته‌خت كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش وبواری خزمه‌تگوزاری وچۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان كرا.
شاندی میوان كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بهڵێنیدا كه خۆی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه بكات وچاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ها جبوری ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی گرنگی هۆزه‌كان كرد له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عیراق وپاراستنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگای پابه‌ندبوونی به‌بنه‌ماكانی یه‌كگرتوویی وڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی جیاكردنه‌وه‌و په‌رته‌وازه‌كردنی گه‌ل.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی هاتووه، به‌تایبه‌تی كه پێویستیه‌كانی بارودۆخی ئێستا ئه‌ركی بڵاكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی وپێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌خاته سه‌رشانی هه‌موومان
و گووتی كه په‌رله‌مان پاڵپشتی هه‌وڵی هۆزه‌كان ده‌كات له به‌رقه‌راركردنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای گونجاو بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق به‌بێ جیاوازی.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه میوانه به‌ڕێزه‌كان ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان كرد له‌پاڵپشتیكردنی به‌رده‌وامی هۆزه‌كان وهه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م هاوڵاتیان به‌رزنرخاند.