سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له باڵیۆزی عوممان ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی گفتوگۆ و زاڵكردنی زمانی عه‌قل بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی عوممان له‌به‌غدا به‌ڕێز خه‌میس بن فارس ئه‌لفارسی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرا وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره هاوكاری بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ عوممان به‌هێزتر بكات به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به دروستكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” پێویسته به‌ڕێگای گفتوگۆ و زاڵكردنی زمانی عه‌قل قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن به‌جۆرێك كه خزمه‌ت به یه‌كگرتوویی عه‌ره‌بی بكات وزیان به‌هیچ لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كان نه‌گه‌ێنێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی عوممان ستایشی رۆڵی سه‌رۆك په‌رله‌مان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا كرد وپاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه.