ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر 46 مادده له‌پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی یاسای ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاكان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/8/2017 له دوازده‌هه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 212 په‌رله‌مانتار، ده‌نگی له‌سه‌ر 46 مادده له پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و وقهزاكان دا ولێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخست.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سوپاسی سه‌رۆك فراكسیۆن و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد بۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاكان له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا و پاراستنی ماف وبه‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌ك.
دواتر ئه‌نجومه‌ن 46 مادده‌ی له‌كۆی 53 مادده له پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی یاسای ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاكان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و هه‌رێم وپارێزگاكان په‌سه‌ندكرد وبڕیاردرا مادده‌كانی تر له دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ند بكرێن.
سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیدا به‌وه‌كاله‌ت به‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار عالیه نوسه‌یف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه دادگا له دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری راوێژكردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه رایگه‌یاند كه ده‌كرێت پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانیدا ئه‌نجام بدرێت وگووتی كه وه‌زیری بازرگانی داوایكردووه به‌ڵگه‌نامه‌ی لێپرسینه‌وه‌كه به‌ده‌ستی بگات ورۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 15-8 ده‌ستنیشانكراوه بۆ لێپرسینه‌وه‌كه.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه واده‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ له‌رۆژی 17-8 تا ئێستا له‌ژێرچاودێریدایه به‌هۆی كێشانه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ ئیمزاكانیان له لیستی داواكاری لێپرسینهوهكهدا.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه 15/8/2017 هه‌ڵگیرا.