جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێز ئارام شێخ موحەممەد لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنە کوردستانیەکان کۆدەبێتەوە

سەرلەبەیانى رۆژى شەممە 9/8 جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان و گۆڕان و یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى ئیسلامى کۆبۆوە.

لەو کۆبونەوەیەدا چەند خاڵێکى گرنگ تاووتوێکران و بڕیارى پێویستیان لەبارەیەوە وەرگیرا.

لیژنەى کاتى بوجەى حکومەتى فیدراڵى حکومەتى عیراق یەکێک بوو لەو یاسایانەى کەتیایدا جەخت کرایەوە پێویستە نوێنەرانى کورد کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەى ماف و پشکى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم .

هەروەک بڕیاردرا لەسەر کایەکانى لیژنەکانى ناو پەرلەمان و کاروبارى کارگێڕى نوسینگەکانى پەرلەمانى عیراق لەهەرێم و هەنگاوەکانى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەران هەماهەنگى هاوکارى بەردەوام هەبێت.

سەرۆکى فراکسیۆنە کوردیەکان لەگەڵ جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق جەختیان لە گرنگى کۆبونەوەى بەردەوامى نێوانیان کردەوە بۆ هەماهەنگى زیاتر بەتایبەتى لە دۆخى پەیوەست بەهەرێمى کوردستان ولەوبارەیەشەوە بڕیاردرا لەکاتى گەڕانەوەى نوێنەرانى کوردستان بۆ هەرێم چەندین سەردانى مەیدانى بۆ لاى لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستى هەماهەنگى و گرێدانى زیاتر و تەواوکردنى ئەو کارانەى تا ئێستا ئەنجام دراوون.

نوسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران
شەممە 9/8/2014


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com