جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێز ئارام شێخ موحەممەد لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانى فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان پێکهاتنى لیژنەکان تاووتوێدەکات
ئەمڕۆ جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێز ئارام شێخ موحەممەد لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانى فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان بابەتى پێکهاتنى لیژنە هەمیشەییەکانیان تاووتوێکرد کە لە26 لیژنە پێکهاتووە و دابەشکردنى ژمارەى پەرلەمانتارەبەرێزەکان بەسەر لیژنەکاندا کەگونجاو بێت لەگەڵ قەبارەى فراکسیۆن و پێکهاتەکان لەناو پەرلەماندا و بەپێى گرنگى لیژنەکان پۆلێن کرا بۆ ( آ و ب و ج )، هەروەها لەمیانەى کۆبونەوەکەدا باسى میکانیزمى کارى لیژنەکان لە قۆناغى ئاییندەدا کرا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگى بەردەوامى کۆبونەوە و چاوپێکەوتن لەنێوان سەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەى سەرۆکایەتى بۆ یەکلاکردنەوەى بابەتەکە .
نوسینگەى راگەیاندنى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران
یەکشەممه 10/8/2014