جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێز ئارام شێخ موحەممەد لەگەڵ بەکاربەرى باڵوێزخانەى فەرەنسا بارودۆخ و پێشهاتەکانى گۆڕەپانى عیراق تاووتوێدەکات
جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێز ئارام شێخ موحەممەد لەگەڵ بەکاربەرى باڵوێزخانەى فەرەنسا بەڕێز ( کریستۆف کاستیان ) دوایین بارودۆخى سیاسی و ئەمنى و پێشهاتەکانى گۆڕەپانى عیراقیان تاووتوێکرد ، هەروەها باسى ئەو دانوستان و گفتوگۆیانەى نێوان هێزە سیاسیەکان و هاوپەیمانى نیشتمانى بۆ پێکهێنانى حکومەتى ئاییندە بەسەرۆکایەتى دکتۆر حەیدەر عوبادى کرا ، شێخ موحەممەد لەمیانەى چاوپێکەوتنەکەدا ئەو پێشێلکاری و قسابخانانە دڕندانەى لە ناوچەى سنجار و ناوچەکانى دەشتى نەینەواى خستەڕوو کە دژبە ئێزیدیەکان ئەنجام دەدرێت.
لای خۆیەوە کاتسیان نیگەرانى وڵاتەکەى دەربڕى بۆ ئەو تاوانانەى دژ بە مرۆڤایەتى لە عیراق ئەنجام دەدرێت ، وتى فەرەنسا ئامادەیە بەبەردەوامى هاریکارى و یارمەتى پەلە بۆ ئاوارەکان بنێرێت بۆکەمکردنەوەى دەردەسەرییەکانیان و وتیشى پاڵپشتى هەرێمى کوردستان دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستاند.ا
هەروەها جێگرى سەرۆکى ئەنجومەن جەختیکردەوە لە بەردەوامبوونى هەماهەنگى نێوان حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە نێودەوڵەتیەکان لەلێدانى مۆڵگەکانى رێکخراوى تیرۆریستی داعش و بۆ گەڕاندنەوەى ئەوزەویانەى لەلایەن ئەم چەتە تاوانبارانەوە داگیرکراوە و بەرەوپێشچوونى هێزەکانى پێشمەرگە لە بەرەکاندا. لەکۆتایى چاوپێکەوتنەکەدا هەردوولا ئاماژەیاندا بەگرنگى وەستانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ئەنجومەنى ئاسایش لەگەڵ عیراق و کوردستان و دەرکردنى بڕیارەکانیان بۆ لەناوبردنى تیرۆریستان ، هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پێکهێنانى حکومەتى هاوبەشى نیشتمانى بۆ مسۆگەرکردنى بەشداربوونى هەمووان تا عیراق لەم قەیرانەى ئێستا رزگارى بێت بە لەچاوگرتنى هەڵەکانى پێشوو لەبەڕێوەبردنى وڵات و بەڕێز جێگرى سەرۆکى ئەنجومەن ئاماژەیدا بە بەردەوامبوونى پشتگیرى حکومەتى فەرەنسا بۆ عیراق لەپێناو ئەم ئامانجانەدا .
نوسینگەى راگەیاندنى
جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران
دووشەممە 18/8/2014