ئارام شێخ محمد ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌بڕێت بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری وپاڵپشتی بۆ نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
به‌ڕێز ئارام شێخ محمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به وه‌فدێكی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌نی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وتۆڕی ئافره‌تانی عیراق ده‌كه‌وێت، وله‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه وه‌فدی میوان سوپاسی جێگری سه‌رۆك كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیانی كرد، وڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ تاوتوێكردنی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگا وپێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراقی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌بڕێت بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری وپاڵپشتیكردنی كاره‌كانیان، وئاماژه‌ی به ڕۆڵی گرنگی ئه‌و ڕێكخراوانه له كۆمه‌ڵگادا كرد، سه‌ره‌ڕای باسكردنی هه‌نگاوه گرنگه‌كانی په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وسه‌رۆك كۆماری وڵات وهیوای خواست كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بتوانێت حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتیمانی ونوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات بكات دابمه‌زرێنێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌فدی میوان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیپێدانی په‌رله‌مان به مافی مرۆڤ وئافره‌ت كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و بارودۆخه ناسكه‌ی عیراق تێیدا تێده‌په‌ڕێت.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقی‌دا، بۆ دابینكردنی بارێكی گونجاو بۆ ئه‌كادیمیه‌كان وپسپۆڕهكان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان سیاسیه‌كاندا.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/24/2014