به‌ڕێز ئارام شێخ محمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌ڵ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤدا تاوتوێی به به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كانی داعش ده‌كات
به‌ڕێز ئارام شێخ محمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌ڵ وه‌فدێكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان (دكتور فازل غه‌راوی و دكتور مه‌یسه‌م غزی و دكتور ده‌هام عه‌زاوی وپه‌روین محمد ئه‌مین وهێمن باجلان) كۆبووه، وتاوتوێی ئه‌و تاوانانه‌ی كه گه‌لی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش تووشی ده‌بێت كرد، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاواره‌كانی ئێزدی له‌سه‌ر چیای شنگال وئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی مه‌سیحی له‌موسل وچوونیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
شێخ محمد جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاریكردنی خێرا بۆ هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی ئاواره‌بوون كرده‌وه، وبه‌پێویستی زانی كه ئه‌و تاوانانه به به‌ڵگه‌بكرێن وپێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی كۆمسیۆن ڕایانگه‌یاند كه لیژنه‌ی مه‌یدانی پێكهێندراوه بۆ سه‌ردانی ناوچه‌ی ئاواره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ر ڕاسته‌قینه‌ی دیمه‌نه‌كه به‌مه‌به‌سته پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست بۆیان، و ووتیان كه كۆمسیۆن به‌ڵگه‌ی پێویستی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه وبه پێویستیان زانی كه كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراو و كۆمسیۆن وده‌سته سه‌ربه‌خۆكان بكرێته‌وه، بۆ سوود وه‌رگرتن له پسپۆڕی وشاره‌زاییه‌تیه‌كان به‌جۆرێك كه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا وهاوڵاتیان بكات، وله‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤدا بگونجێت وله ده‌زگا حكومیه‌كان ویاساكاندا بچه‌سپێندرێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
یه‌كشه‌ممه 24/8/ 2014