جێگری‌ سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران بەڕێز ئارام شێخ موحەممەد سوپاسی‌ حکومەتی‌ تورکیا دەکات لەپێشکەشکردنی‌ یارمەتی‌ مرۆیی‌ بۆ ئاوارەکان

جێگری‌ سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بەڕێز ئارام شێخ موحەممەد جەختیکردەوە لەسەر گرنگی‌ بەردەوام بوون و بەیەکگەیشتنی‌ پەیوەندی‌ دوولایەنی‌ نێوان حکومەتی‌ تورکیا و عیراق ،بەڕێزی‌ سوپاسی‌ حکومەتی‌ تورکیای‌ کرد بۆ ئەو یارمەتیە مرۆییەی‌ پێشکەشی‌ خێزانە ئاوارەکانی‌ سنور و دەرەوەی‌ هەرێمی‌ کوردستانی‌ کردووە لەکاتێکدا خەڵکی‌ سیڤڵی‌ بێتاوان رووبەڕووی‌ کارە تیرۆریستیەکان دەبنەوە ، ئەم لێدوانەی‌ بەڕێزی‌ لەکاتێکدا بوو کە ئەمڕۆ پێشوازی‌ لە  باڵوێزی‌ تورکیا لەبەغدا بەڕێز فاروق قایماقچی‌ کرد ، لەمیانەی‌ چاوپێکەوتنەکەدا دوایین پێشهاتەکانی‌ گۆڕەپانی‌ عیراقیان تاووتوێکرد و وێڕای‌ ئەوەش وتیان پێویستە لەسەر بنەمای‌ سازدان و هاوبەشی‌ نیشتمانی‌ حکومەت پێکبهێنرێت ، لەکۆتاییدا هەردوولایەن جەختیانکردەوە لەسەر رێزگرتنی‌ هاوسێیەتی‌ و کاری‌ هاوبەش ئەنجام بدرێت تا خزمەتی‌ بەرژەوەندی‌ هەردوو گەلی‌ هاوسێ بکات .

نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌

جێگری‌ سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران

یەکشەممە 31/8/2014


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com