جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كاتی ڕاسپێردراو بۆ به‌دواداچوون له كاروباری ئاواره‌كان ده‌كات
به‌ڕێز ئارام شێخ محمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كاتی ڕاسپێردراو بۆ به‌دواداچوون له كاروباری ئاواره‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/9/2014 له هۆڵی ده‌ستوری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێخ محمد دووپاتیكرده‌وه كه دۆسیه‌ی ئاواره‌و كۆچبه‌ران بووه‌ته دۆسیه‌كی نیشتیمانی ومرۆیی كه پێویسته چاره‌سه‌ری په‌له‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، و ووتی كه نابێت ئه‌و دۆسیه بكرێته سیاسی وجێناكۆكی، وپێویسته جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نی مرۆیی بكرێته‌وه، وهیوای خواست كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌حكومه‌ت وپه‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كورستان وڕێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه كاربكه‌ن بۆ هاوكاریكردنی كۆچبه‌ران وكاری ڕۆژانه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن، وجه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هه‌موو توانایه‌وه ده‌ستی یارمه‌تی پێشكه‌ش به خێزانه ئاواره‌كانی كردووه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كاری لیژنه كرا له ماوه‌ی ڕابردوودا وگرنگترین ئه‌نجامه‌كانی وگرنگترین ئه‌و كێشه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دووچاری كاره‌كانی ده‌بنه‌وه كرا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێن، وهه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
له‌كۆتاییدا ئه‌ندامانی لیژنه به‌سه‌ر شه‌ش لیژنه‌ی لاوهكیدا دابه‌شكران كه بریتین له:
1- لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی له لیژنه‌ی باڵای وه‌زاری تایبه‌ت به ئاواره‌كان.
2- لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران.
3- لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منیه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
4- لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وپارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
5- لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وناوخۆیی ئه‌وانه‌ی هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.
6- لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، فێركردنی باڵا، بازرگانی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن).