ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به شاندی كۆمپانیای هاتۆی كوریا ده‌كه‌وێت
رۆژی 16/2/2012ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێز ئه‌یاد نامیق پێشوازی شاندێكی كۆمپانیای هانوای ئه‌ندازیاری كۆریایی كرد ، كه برێتی بوو له به‌رێزان بیۆنغجول جۆن ومارۆن فیكتۆر ئایی . له‌و دیداره‌دا له ئه‌گه‌ری بنیاكردنی زه‌ویه‌كانی به‌غدای كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوان .
به‌رێز ئه‌مینداری گشتی ستایشی پێشنیاری كۆمپانییه كۆرییه‌كه‌ی كرد وبه‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا بیگه‌ێنێ به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وره‌زامه‌ندی یاسایی بۆ دابین بكات پاش ره‌زامه‌ندی ته‌واوی كارمه‌ندان له سه‌ر بنیات نانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونیان و كۆتایی هێنان به كارراییه مه‌سره‌فی وداراییه‌كانی ئه‌و كاره .
شانده‌كه سوپاسی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان كرد، جێی ئاماژه بۆ كردنه كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێری له به‌شێكی ئه‌و دیداره‌دا ئاماده‌بوو .