ئارام شێخ محه‌مه‌د پێشوازی له ئه‌مینداری نوێی شاری به‌غدا ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت، وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌میندارێتی به‌غدا له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه، گوزارشت له‌و ڕاستیه ده‌كات كه ژنانی عێراق له هیچ قۆناغێكدا ئه‌رك و دڵسۆزیان له پیاوان كه‌متر نه‌بووه.
ئارام شێخ محه‌مه‌د له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازكرد له (زيكرا علوش) ئه‌مینداری شاری به‌غداد، له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یبون، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌مینداری نوێی كرد له پۆسته‌كه‌ی و ڕایگه‌یاند: وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته گرنگه گوزارشته له‌و ڕاستیه‌ی ژنانی عێراق له‌هیچ قۆناغێكدا ئه‌رك و دڵسۆزیان له پیاوان كه‌متر نه‌بووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاشیگه‌یاند: به‌غداد پێویستی به‌ده‌ستێكی ئه‌مینه تا بكه‌وێته سه‌رپێی خۆی، ته‌ئكیدیشی كرد له‌وه‌ی هه‌رچی له توانایاندابێت بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان درێغی ناكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌مینداری نوێی شاری به‌غداد سوپاسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌ركێكی قورس له چاوهڕوانیاندایه، باسی له‌وه‌شكرد، كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌میندارێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانیان دروستكردووه، بهلاَم له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا خزمه‌تگوزراییه‌كی باشتر پێشكه‌ش به هاولاَتیان بكه‌ن و سیمایه‌كی جوان به شاری به‌غداد ببه‌خشن.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
30/4/2015