ئارام شێخ محه‌مه‌د پیرۆزبایی‌ ڕۆژی‌ یه‌كی‌ ئایار له‌كرێكاران ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ڵێت، كرێكاران توژێكی‌ گرنگی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مانن و له‌ڕێی‌ دارشتنی‌ یاسایه‌كی‌ دادپه‌روه‌ره‌وه‌، هه‌وڵی‌ به‌دیهێنانی‌ مافه‌كانیان ده‌ده‌ین.
نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ ئارام شێخ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌كی‌ ئایار جه‌ژنی‌ جیهانی‌ كرێكاران بلاَویكردۆته‌وه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، وێڕایی‌ پیرۆزبایی‌ گه‌رمی‌ له‌سه‌رجه‌م كرێكارانی‌ جیهان به‌گشتی‌ و كرێكارانی‌ عێراق و كوردستان به‌تایبه‌تی‌، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كرێكاران وه‌ك توێژێكی‌ گرنگی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ئه‌و ڕۆڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ ده‌یگێڕن له‌بنیاتنانه‌وه‌ی‌ ولاَت به‌هێز و باززوی‌ خۆیان، ده‌شڵێت، به‌داخه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتداره‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ عێراق له‌ڕێی‌ یاسایه‌كی‌ دادپه‌روه‌ره‌وه‌ ژیان و گوزه‌رانێكی‌ شایسته‌و ژیانێكی‌ پارێزراویان به‌تایبه‌ت له‌شوێن كار بۆ  كرێكاران ده‌سته‌به‌رنه‌كرد، دوای‌ زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراقیش نه‌توانراوه‌ ئاورێكی‌ جدی‌ له‌ژیانی‌ كرێكاران بدرێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ مه‌رجه‌كانی‌ سه‌لامه‌تی‌ له‌شوێنی‌ كار تادێت ئاماری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ كرێكاران له‌هه‌ڵكشاندایه‌و هیچ یاسایه‌ك نیه‌، دوای‌ مردنی‌ كرێكار ژیانێكی‌ شه‌رفمه‌ندانه‌ بۆ كه‌سوكار و منداڵه‌كانیان فه‌راهه‌مبكات.
ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆی‌ ئه‌وانه‌، له‌دارشتنی‌ یاسایه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ پاراستنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ كرێكاران درێغی‌ ناكه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن یاسایه‌ك گه‌لاَڵه‌ بكه‌ن كه‌ بارته‌قای‌ ڕه‌نج و ماندوبونی‌ كرێكاران بێت.
نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق
1/5/2015


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com