دكتۆر هومام حه‌مودی سه‌ره‌دانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ت ده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی له گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ت دكتۆر حه‌سه‌ن ئه‌لیاسری تاوتوێی به‌رنامه‌ی ده‌سته‌كا كرد و جه‌خت له ته‌واوی پشتگیری خۆیی بۆ بێلایه‌نی وپشتیوانی چالااكییه‌كانی بۆ پاراستنی سامانی ملله‌ت و ده‌سپاكی ده‌زگاكانی ده‌وله‌ت كرده‌وه.
ئه‌و چه‌نده هاته پێش له میانه‌ی سه‌ره‌دانی شێخ هومام حه‌موودی بۆ باره‌گای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ت و چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌كه, هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و بیروكه كرا كه ده‌سته‌كه له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌تی به‌ش به‌شی و هاوسه‌نگی بێت كه ده‌بێ له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیدا هه‌ڵسوڕێ چونكی چاودێری هه‌موویان ده‌كات و پاراستنی سامانی گشتی ده‌وله‌ت و ملله‌ت له ئه‌ستو ده‌گرێـته‌وه.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بیرۆزبای له دكتۆر یاسری كرد به بوونی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌كه , ئومێده‌واربوو كه ده‌سته‌كه نامه‌یه‌كی یه‌كلاكره‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی له سامانه گستییه‌كان ده‌كه‌ن بكات و كاریگه‌ریش بێت له به‌دواداچوونی دۆسه‌كانی گه‌نده‌ڵی چونكی به‌رپرسایه‌تیه‌كێكی ڕاست و گرنگ له ئه‌ستۆ ده‌گرێته‌وه .
شێخ هومام حه‌موودی گووتی” ده‌مانه‌وێت ملله‌ت دڵنیابێ له ئاست سامانی وڵاته‌كه‌ی و له سه‌ر ده‌سته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ڕۆڵی گرنگی خۆیی بیبینێت و نامه‌یه‌كی دڵنیابوون ئاراسته‌ی ملله‌ت عێراقی بكات له سه‌ر تێروانینی جدی لیژنه‌كه و رۆڵه گرنگه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتی و ئاینده‌كه‌یان .