شێخ هومام حه‌موودی : سازش له سه‌روه‌ری عێراق ناكه‌ین و به‌هه‌موو شێوازێك به‌رهه‌نگاری بڕیاری ئه‌مریكی ده‌به‌ینه‌وه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكی و جه‌ختیكرد كه ئامانجی پرۆژه‌كه سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كێتی نیشتمانییهكهیه كه جێگای قه‌بوڵ نییه و ئێمه‌ش به ڕسمی و له ڕێگای گه‌ڵ و هه‌موو شێویه‌ك ڕوبڕوی ده‌بنه‌وه.
و هوشداریشدا كه پرۆژه‌ی ئه‌مریكی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ هه‌ندێك پێكهاته‌ی عێراق به ئاوایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سهه‌ڵاتی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق ئامانجه‌كه‌ی ته‌نیا پارچه پارچه‌كردنی عێراق نییه به‌ڵكۆ هه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئاگری فیتنه‌یه له هه‌موو ناوچه‌كه و دیاریكرد كه عێراق له چه‌ند پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و تائیفی یه‌كگرتوو پێكهاتووه و هه‌ر شتێك بكرێت بۆ هه‌ڵكردنه‌وه‌ی فیتنه ئه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ری به هێزكردنی به‌ره‌ی تیرور .
حه‌موودی هه‌روه‌ها گووتی ” ئێمه بڕیاری ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و دانوستاندنیش له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه چونكه سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی هێڵی سووره و ڕێگه‌ش ناده‌ین كه‌سێك ته‌جاوز له سه‌ر بكات و به‌هه‌موو پێكاهاته سیاسیه‌كان و هێزی مللی و هه‌موو ئاوایه‌ك بهرههنگاره ئه‌به‌ین.