شێخ هومام حه‌موودی داوا ده‌كات لێبوردن له تاوانكارانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان نایناگرێتهوه و جه‌خت له گرنگی دابینكردنی ئامێره‌كانی به‌په‌له ئاشكرا كردنی ترشلوكی ناووكی ده‌كات.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر هومام حه‌موودی داوایكرد كه به هیچ ئاوێك لێبوردن له‌و كه‌سانه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجامداوه نه‌گیرێت و جه‌ختیكرد كهبهدوای ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجامداوه پێش و پاش ساڵی 2003 یه‌وه بگه‌ڕن و دادگایان بكه‌ن .
شێخ هومام حه‌موودی له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ناوه‌ندی كه له لایه‌ن لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی قوربانیان و زیتدانیانی سیاسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به بوونی ڕۆژی جیهانی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه چوو له گۆتارێكدا جه‌ختیكرد له سه‌ر گرنگێتی دابینكردنی ئامێر و كادری پزیشكی تایبه‌ت بۆ به په‌له ئاشكراكردنی ترشلۆكی ناووكی به به‌شداریكردنی وڵاتانی دراوسێ و رێكخراوانی نێوده‌وله‌تی له‌و ئه‌ركه‌دا چ به دابینكردنی ئامێره‌كان یان تیمه‌كانی هونه‌ری و پزیشكی بێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گوونی” گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان بونه‌ته به‌شێك له كۆمه‌ڵگه و مێژووی وڵاته‌كه‌مان و هه‌ر كه‌سێن بییه‌وێت ئینكار بكات ئه‌وه یاسادانه‌ری عێراقی سزایه‌ك تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داناوه به سزادانی تاوانباره‌كان و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌وه‌ش سامانی كه‌سێك یان تائیفهێك نییه به‌ڵام سامانی عێراقییه‌كانه و به‌شێكه له‌و مێژوویه‌كه‌ی .