ئه‌مینداری گشتی پیشوازی شاندی په‌یمانگای دیموكراتی نیشتمانی ده‌كات
رۆژی 18/5/2015 ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێز ئه‌یاد نامیق مه‌جید وئاماده‌بونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی په‌رله‌مانی به‌رێز حه‌یده‌ر موسه‌نا پیشوازی شاندێكی په‌یمانگای دیموكراتی نیشتمانی كرد‌و له میكانیزمی به‌شداریكردن له خول وه‌رشه‌كانی مه‌شقكردنی به‌رێزان په‌رله‌مانتارو كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌ن رێكده‌خرێت .به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه له عیراق خاتو لیسا مه‌كلین راڤه‌ی به‌رنامه‌ی مه‌شقپێكردنه‌كه‌ی كرد كه ده‌بێته هۆی ئاست به‌رزكردنه‌وه‌ی پیشه‌یی به‌شداربوان هاوكات خاتو ئه‌نكۆتا ئه‌برۆن وبه‌رێز كزێم یه‌شاری ئه‌زمونی پێشووی خۆیان له‌م بواره‌دا روونكرده‌وه.
به‌رێز ئه‌مینداری گشتی ستایشی هه‌وڵ و پسپۆری وشاره‌زاییه‌كانی په‌یمانگاكه‌ی كرد كه له‌وه‌و پیش پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه وبه‌رده‌وامه له سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌ی , شانده‌كه سوپاسی به‌رێز ئه‌مینداری گشتی كرد .