شێخ هومام حه‌موودی داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات پاڵپشتی حه‌شدی مللی و هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن له جه‌نگی چاوروانكراویاندا له ئه‌نبار.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و چالاكه‌وانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات پشتگیری حه‌شدی مللی و هێزه ئه‌منییه‌كان و نه‌وه‌كانی هۆزه ڕه‌سه‌نه‌كان له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی لهشكهلری له ڕومادی .
شێخ هومام حه‌موودی گووتی ” پێویسته دووربین له لێدوانی گرژ و ئاڵۆز و نا به‌رپرس كه به شێوه‌یه‌كی خلراپ كار ده‌كاتن وره‌ی حه‌شدی مللی و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ر بۆیه پێویسته لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وان بكرێ كه له ڕێگای پڕۆپاگندهوه له هه‌وڵی وره شكاندنی چه‌كداران ده‌ده‌ن .
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆشحالی خۆیی نیشاندا له سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار كه داوای به‌شداری كردنی حه‌شدی مللی ده‌كات بۆ ئازاد كردنی هه‌ندێك ناوچه‌كانی پارێزگاكه له تیرورستانی داعش و هه‌روه‌ها ڕۆڵی هۆزه ڕه‌سه‌نه‌كان به به‌رزی نرخاند بۆ به‌شداری كردنیان له ئازاد كردنی ناوچه‌كانیان .