ئه‌مینداری گشتی پێشوازی باڵوێزی توركیا ده‌كات
رۆژی 20/5/2015 ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێز ئه‌یاد نامیق مه‌جید پێشوازی شاندێكی باڵوێزخانه‌ی توركیای به‌سه‌رۆكایه‌تی باڵوێزی توركیا له به‌غدا فاروق قه‌یماغچی كرد و تاوتوێی ره‌وشی ئاسایشی عیراق به تایبه‌تی ه‌ته‌واوی ناوچه‌كی به‌گشتی ومیكانیزمی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێی كرا ،هاوكات دانوستان له ئاست یادداشتنامه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی توركیا كرا كه تایبه‌ته‌به هۆكاره‌كانی به‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كان و دابینكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت ، به‌رێز باڵوێزی توركیا ده‌عوه‌تی به‌رێز ئه‌مینداری گشتی كرد بۆ سه‌ردانی په‌رله‌مانی توركیا هاوكات ده‌عوه‌تی ئاراسته‌ی به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان وشاندێكی په‌رله‌مانی كرد، به‌رێز باڵوێزی توركیا وتی بونی حیزبه دیموكراتییه‌كانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان له عیراق ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی وتوركیا له سه‌رووی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ویه كه پشتگیری عیراق ده‌كات وهاوشانێتی له جه‌نگی دژ به تیرۆر وته‌نانه‌ت مه‌شق به‌هێزه‌كانی عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات .
به‌رێز ئه‌مینداری گشتی ستایشی هه‌ڵوێستی توركیای كرد وبه‌خێرهاتنی به‌رێز باڵوێز وشانده‌كه‌ی كرد وده‌عوه‌ته‌كه‌ی سه‌ردانی توركیای په‌سه‌ند كرد .