شێخ هومام حه‌مودی دا‌و له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات هه‌ڵوێستی جدیانه وه‌ربگرن بۆ به‌رنگاربوونی داعش
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی‌ێكی ئه‌رێنی وجدیانه و به‌په‌له بگرنه‌به‌ر بۆ ڕوبڕوبوونه‌وه‌ی تیرورستانی داعش وه‌كو نه‌هێشتنی ژێده‌ره دارایه‌كانی تیرور و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن بۆ ناو ڕێزه‌كانی داعش, ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێكران له میانه‌ی پێشوازیكردنی دكتۆر هومام حه‌موودی له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌ڕێز یان كوبیش.
شێخ هومام حه‌موودی جه‌ختیكرد و گووتی ” ه
ه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌ركه‌وتن ئاماده‌نه به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاڵۆزییه‌كه له سه‌ر شانی هه‌موویانه و تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌ه‌كان له دۆسه‌كانی ئاوه‌ره و لێقه‌وماوان له ناوچه جیاجیاكاندا, و گرنگتریان ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان هوشیار بن له ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا كه هه‌ندێك جار نه‌ك به نیاز دێته نیشاندان وه‌كو پشتگیری كردن له تیرورستانی داعش .
له لایخۆیه‌وه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گووتی ” حه‌شدی مللی سه‌لماندیان كه ڕۆڵه‌ی وه‌فاداری وڵاته‌كه‌یانن كاتی گوێبیستی بانگه‌وازی مه‌رجه‌عیه بوون دژ به داعش وعێراق له گۆڕ پلانێكی نوێ و داڕێژڕاو ده‌ڕۆت كه نمۆنه‌یه‌كه پێویسته هه‌موو وڵأتانی ناوچه‌كه ڕێباوه‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر . و به‌ره‌و پێش بڕۆن بۆ به‌ده‌سهێنانی ئاشتی و ئارامی له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات ” و هه‌روه‌ها دووپاتیكرد كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری پاراستنی یه‌كێتی و ئارامی عێراق ده‌كات له هه‌موو بواره‌كاندا .