شێخ هومام حه‌موودی پاش ڕوداوی قتێب: هوشداری ده‌ده‌ین ئه‌و كه‌سانی پشتگیری تیرور ده‌كه‌ن و پێویسته ئه‌وانه‌ی پشتگیری دارایی و ڕاگه‌یاندن و مرۆیی پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن سزا بدرێن
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر شێخ هومام حه‌موودی ته‌قینه‌وه‌ی دوێنی خوێناوی له ناو خاكی سعودیا نێوان نوێژكه‌رانی ناو مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی له قوتێیب شه‌رمه‌زار كرد و به زه‌نگێكی ترسناك له قه‌له‌مدا.
شێخ هومام حه‌موودی هوشداریدا ئه‌و كه‌سانی پشتگیری تیرور ده‌كه‌ن و گووتی” پێویسته ئه‌وانه‌ی پشتگیری دارایی و ڕاگه‌یاندن و مرۆیی پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن سزا بدرێن چونكه به پیلانی دوژمنانی ده‌ره‌كی ئه‌و كارانه جێبه‌جێده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی تایفه‌گه‌ری له هه‌موو ناوچه‌كه و هیچیتر به دوای هزر وبیری چه‌وت و ته‌كفیری داعشه‌كان مه‌كه‌ون.
شێخ هومام حه‌موودی سه‌ره‌خۆشی خۆیی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرد و پێداگیری له سه‌ر پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه و یه‌كگرتانی گه‌له‌كانی كرد.