شێخ هومام حه‌موودی‌ ده‌گات وڵاتی‌ كوبَت بۆ ئاماده‌بوون له‌ ڕێورسمی‌ به‌هیداری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئوممه‌ی‌ كوێتی‌ و چاوی‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌وێت

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاندێكی‌ باڵای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و جێگری‌ سه‌رۆك به‌ڕێز ئارام شێخ مه‌حه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رانی‌ فراكسیونه‌كانی‌ سیاسی‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕسمی‌ به‌هیداری‌ خوالێخۆشبوو سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئوممه‌ی‌ كوێتی‌ جاسم خورافی‌.
شانده‌كه‌ به‌هیداری‌ خۆیی‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئوممه‌ و حكومه‌ت و گه‌لی‌ كوێتی‌ برا كرد و هیوایان لو خوای‌ گه‌وره‌یان خواست جێگای‌ خوالێخۆشبوو به‌هشتی‌ به‌رین بێت و سه‌برو و هه‌داریش بدات خانه‌واده‌كه‌ی‌.
له‌و سه‌ره‌دانه‌دا شانده‌كه‌ چاویان به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كوێتی‌ جابر موباره‌ك ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لسوباح كه‌وت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com