شێخ هومام حه‌موودی‌ جه‌خت له‌ گرنگی‌ چاوپێخشاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك به‌رنامه‌ی‌ خوێندن و پاككردنیان له‌ بیروكه‌ و زانیاری‌ هه‌ڵه‌ی‌ مێژوۆیی‌ ده‌كات

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌موودی‌ جه‌خت له‌ گرنگی‌ چاوپێخشاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك به‌رنامه‌ی‌ خوێندن و پاككردنیان له‌ بیروكه‌ و زانیاری‌ هه‌ڵه‌ی‌ مێژوۆیی‌ كرد بۆ ڕوشنبیركردن و پێكه‌وه‌ ژیان نێوان عێراقییه‌كان به‌ ئاواێكی‌ ئه‌رێنی‌ و به‌ره‌نگاربوونی‌ هزروبیری‌ توندڕه‌و و تیرورستانه‌ له‌ جیهان.
ئه‌و چه‌نده‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ كاتی‌ پێشكه‌شكردنی‌ وتارێك له‌و وورك شۆپه‌لی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سازكرابوو له‌ ژێر ناونیشانی‌ ” به‌ پرۆگرامكلردنی‌ نه‌رمی‌ و نواندن و لێبوردن ڕێگامانه‌ بۆ بنیاتنانی‌ عێراقێكی‌ سه‌قاگیر ”
ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سۆپاسی‌ وخۆشحالی‌ خۆیی‌ نیشاندا بۆ ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ی‌ گرنگ و پێویست له‌م كاته‌دا چونكی‌ هه‌موو ناونیشانی‌ سیاسی‌ و ئایینی‌ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕێگر و به‌ر به‌ستێكه‌ به‌رامبه‌ر هزروبیری‌ تیرورستانه‌ و به‌ربه‌ڵاوبوونی‌ وتاری‌ دووبه‌ره‌كی‌ و كه‌راهیه‌ت له‌ هه‌موو جیهان و دووپاتیكرد به‌ وه‌رگرتنی‌ هه‌ڵوێستێكی‌ نێوده‌وله‌تی‌ كرد به‌رامبه‌ر تیرور .


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com