شێخ هومام داوا كاراكردنی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و كار بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی داوا كاراكردنی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات و له وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م له ساڵی یاسای دووه‌مدا كار بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان و ئه‌وانه‌ی دوواكه‌وتوون, هه‌روه‌ها چالاك كردنی ڕۆڵی چاودێریان له سه‌ر ده‌زگاكانی جێبه‌جێكار له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا وهه‌روه‌ها بۆ پته‌وكردن و كاراكردنی ڕۆڵ وكاری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ڕۆبڕۆیوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
شێخ هومام حه‌موودی جه‌خت له گرنگێتی كاراكردنی دانوستادن نێوان فراكسیونه سیاسیه‌كان پاشگوێخستنی ناكۆكیه‌كان له پێناو ده‌ركردنی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌تی و گرنگه‌كان وه‌كو یاسای پاسه‌وانی نیشتیمانی و دادگای ئیتیحادی و و یاسای ئه‌حزابه‌كان, سه‌ره‌ڕای ئه‌و یاسایانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدان و گه‌یشتن به شێوه‌ێكی گونجاو له چوارچێوه‌ی ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا.