ئه‌میندار گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ شاندێكی‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات

رۆژی‌ 26/7/2015 له‌نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز ئه‌یادنامیق  پێشوازی‌ شاندی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ كرد ، شانده‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌ له‌ عیراق  خاتوو ناهیده‌ حسین و یاوه‌ریی‌ پسپۆر عه‌لی‌ ساوی‌ وئندامانی‌ شاند  .
له‌و دیداره‌دا تاوتوێی‌ میكانیزمی‌  دانانی‌ پلانێكی‌ ستراتیژی‌ بۆ ئه‌میندارییه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و چۆنێتی‌ جێبه‌جی‌ كردنی‌ له‌ رێگای‌ خولی‌ راهێنانی‌ په‌رله‌مانتاران و كارمه‌ندانی‌ له‌پێشی‌  ئه‌نجومه‌ن ، هه‌ڵبه‌ته‌ به‌رێزی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ چه‌ند خالێك دا كه‌ ته‌وه‌ره‌ی‌ تاوتوێكردنه‌كه‌ بون .
خاتوو ناهیده‌ گرنگێتی‌ دانانی‌ پلانێكی‌ ستراتیژی‌ بۆ ئه‌نجومه‌ن دوپاتكرد وته‌نانه‌ت دكتۆر عه‌لی‌ ساوی‌ تێبینی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ . هاوكات شانده‌كه‌ سوپاس وپێزانینی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ ئه‌و پێشوازی و میواندارێتییه‌ .


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com