له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنیدا له گه‌ڵ شادنێكی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان . دكتۆر هومام حه‌موودی جه‌خت له گرنگی پێشخستنی كاری نوسینگه و لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات
له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنیدا له گه‌ڵ شادنێكی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر هومام حه‌موودی جه‌خت له گرنگی پێشخستنی كاری نوسینگه و لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات به دانانی تێڕوانینێكی ئیستراتیجی و كاراكردنی بۆپه‌ره‌پێدانی شێوه‌ی كاره‌كانی به تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران و ڕاوێشكارانه‌ی له‌و جێگایانه كار ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی پێشوازیكردنی له به‌ڕێز ئارتشی كیر كوود سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و شاندی یاوه‌ری , شێخ هومام دیاریكرد كه لێگواستنه‌وه‌ی پسپۆری له بواری نمایش و ڕاهێنان و وه‌زیفه‌داری كارێكی گرنگه له پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كان له گه‌ڵ ڕاچاوكردنی ئاستی زانستی و تایبه‌تمه‌ندی و پیشه‌یی تا ئه‌و خۆلانه نه‌بنه هۆیه‌ی به فیڕۆدانی كات.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گووتی “ئێمه ڕژدن له سه‌ر پێكهێنانی په‌یمانگه‌ێك بۆ نمایش و ڕاهێنان كه په‌یوه‌ست بێت به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و مامۆستای پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند له بواری وه‌زیفه‌داری له خۆیه‌وه بگرێت, هه‌روه‌ها ڕۆڵ و هاوكاری كۆمه‌ڵی هابه‌شه نێوده‌وله‌تیه‌كان له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیشاندا به تایبه‌ت له بابه‌تی ئاماده‌كردنی ڕاهێنه‌ره‌كان بۆ ئه‌م په‌یمانگایه.
له لایخۆیه‌وه شاندی هاوبه‌شه نێوده‌وله‌تیه‌كان جه‌خت له پاڵپشتی خۆی كرد بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارێك بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی چاكسازی كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانچاودێری ده‌كرێت, هه‌روه‌ها ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوكاری به‌مه‌به‌ستی سه‌وركه‌وتنی كاری ڕاهێنان و پێشكه‌شكردنی پسپۆری و هه‌موو تواناكانیان بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به گه‌شه‌سه‌ندی كاره‌كانیان.