شێخ هومام حه‌موودی هوشداری له باره‌ی كۆجكردنی لاوان ده‌دات و داوای ئاماده‌كردنی نهخشهێك ده‌كات بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چونیان بۆ ناو گرۆپه تیرورستیهكان
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی هوشداری له باره‌ی كۆجكردن و به‌رفراوانكردنی دیارده‌ی كۆچكردنی لاوانی عێ{اقی بۆ هه‌نده‌ران, و داوایكرد به ئاماده‌كردنی به‌رنامه و ڕێگهچارهێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چونیان ناو ڕێزی گرۆپه تیرورستیهكان .
هه‌ر له میانه‌ی به‌شداریكردنی دكتۆر هومام حه‌موودی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی لاوان كه له ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سترا.
شێخ هومـام حه‌مودی ئه‌زمونی په‌رله‌مانی لاوان و ئاماده‌بوونی له هۆڵی په‌رله‌مان به‌رز نرخاند.
هه‌روه‌ها خۆشحاڵی و پاڵپشتی خۆیی بۆ په‌رله‌مانی لاوان نیشاندا بههندگرتنی هه‌موو پێشنیاره‌كانیان و جه‌ختیكرد كه هه‌بونی په‌رله‌مانێكی ئازاد و كاریگه‌ر بنچینه‌ی سه‌ره‌كیه بۆ ئازادی گه‌ل و كه‌رامه‌تی ڕۆڵه‌كانی.
هه‌روه‌ها باس له خه‌بات و گوێبیستی لاوانی كرد ده‌رباره‌ی په‌یره‌وكردنی بیر‌و وبوچونهكانی مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ به‌رگریكردن له خاك و وڵات و ئازادكردنی ده‌ڤه‌ره‌كان له تیرورستانی داعش , سه‌ره‌ڕای ڕۆڵی به‌رچاویان به‌دوواداچونی داوكاری هاوڵاتیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی یاسای و ئاشتیانه.