شێخ هومام حه‌مودی ” ته‌قینه‌وه‌ی عه‌لوه‌ی جه‌میله ڕێبازی گه‌له‌كه‌مان له ئازادكردنی ده‌ڤه‌ره‌كان و چاكسازی ڕاناوهستینێت”
شێخ هومام حه‌موودی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گووتی” ته‌قینه‌وه‌ی عه‌لوه‌ی جه‌میله له به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌وڵێكی بێئاوات و دیاره له لایه‌ن تیرورستان بۆ راوه‌ستاندنی ڕێباز و نه‌خشه‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئازادكردنی ده‌ڤه‌ره‌كان و چاكسازی”
شێخ هومام حه‌موودی جه‌ختیكرد كه تیروری كوێر هه‌وڵی ئیسبات ی هه‌بوونی خۆیده‌كات له چوارچێوه‌ی تهفینه خوێناویه‌كان له ناو سڤیل و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بازاڕه‌كانی گشتی به‌مه‌به‌ستی نه هێشتنی ئه‌و گهمارویهی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ریان له پارێزگای ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و پشتڕاستبوونیان كه نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له عێراق كۆتای هێنانیانه له وڵاته‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها داوا له هێزه ئه‌منیه‌كانی كرد به به‌رپرسیانه مامه‌ڵه بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ڕوداوانه و موحاسه‌به‌كردنی هه‌ر كه‌سێك ئه‌ركه‌كه‌ی جێبهجێنهكات و تاوانباره‌كانیش بدرێن به دادگاه تا بگه‌نه جه‌زای عادیلانه‌ی خۆیان.
دكتۆر هومام حه‌موودی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هێدانی عه‌لوه‌ی جه‌میله كرد و داوا له خوای گه‌وره كرد به به‌هشتی به‌رین شادیان بكات.