شێخ هومام حه‌موودی قهرمانی په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسای ده‌زگای شه‌هیدان و قوربانیانی تیرۆردهدات و ده‌ڵێت” ئاڵ‌وگۆڕكردن نیه له مافی شه‌هیدانمان”
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر هومام حه‌موودی داوا له لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی سیاسی كرد په‌له‌بكه‌ن له پێشكه‌شكردنی هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای ده‌زگای شه‌هیدان و قوربانیان تیرۆر تا بیخنه ناو خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له زووترین كاتدا .
شێخ هومام حه‌موودی كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانی و زیندانیانی سیاسی كرد جه‌خت له گرنگی ته‌واوكردنی ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیده‌كانمان به گۆڕه‌ی قوربانیدانیان بێت له پێناو سه‌ربڵندی و كه‌رامه‌تی وڵات و جه‌ختیكرد ” ئاڵ‌وگۆڕكردن نیه له مافی شه‌هیدانمان”
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه په‌رله‌مانتار عه‌قیل عه‌بدولحسێن و ئه‌ندامانی لیژنه تاوتوێی پرۆژه یاسای ده‌زگاكه و كاركردن بو هه‌مواركردنی هه‌یكه‌لی ڕێكخستنی یاسی ناوبراو كرد, و جه‌خت له ” ده‌ركردنی یاساێك بۆ شه‌هیدانی حه‌شدی شه‌عبی له‌م نزیكانه‌دا كرد .