ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌ره‌خۆشی‌ شه‌هیدبونی‌ كاروانیك سه‌ركرده‌ی‌ نه‌به‌ز له‌ گه‌ای‌ عیراق و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ده‌كات

به‌وپه‌ری‌ خه‌م و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی‌ شه‌هیدبونی‌ سه‌ركرده‌ی‌ نه‌به‌ز یاریده‌ده‌ری‌ فه‌رمانده‌ی‌  ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌   ئه‌نبارلیوا روكن عبد الرحمن ابو رغیف وفه‌رمانده‌ی‌ تیپی‌ ده‌ عه‌مید روكن سه‌فین عبد المجیدمان پێگه‌یشت ، كه‌ له‌كاتی‌ جێبه‌جێ كردنی‌ ئه‌ركی‌ نیشتمانیدا له‌ كه‌رتی‌ ئه‌نبار و له‌ كاتی‌ به‌رگری‌ كردن له‌ خاكی‌ نیشتمان شه‌هیدبون و جوانترین وێنه‌ی‌ نه‌به‌ردی‌ وخۆبه‌ختكردنیان تۆماركرد و گیانی‌ خۆیان بۆ عیراق گه‌له‌كه‌ی‌ ته‌رخانكرد دژ به‌ داعشی‌ تیرۆر ، هاوكات به‌رێزی‌ بێگه‌رد ترین سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ كه‌س وكاریان ده‌كات و له‌ یه‌زدانی‌ مه‌زن داواكارین به‌هه‌شتی‌ به‌رین جێگایان بێت ” انالله وانا الیه‌ راجعون “


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com