وه‌كو پشتگیری له پرۆژه‌ی چاكسازی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا , شێخ هومام حه‌موودی ژماره‌یه‌ك ڕێ‌و وشوێنه‌كانی به‌په‌له ده‌رده‌كات بۆ كاراكردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك چاكسازیه‌كانی په‌رله‌مانی
له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان و ده‌زگاكانی پویوهندیدار وه‌كو ده‌زگای نه‌زاهه‌ت و ئه‌وانیتر, شێخ هومام حه‌مودی ژماره‌یه‌ك ڕێ‌و وشوێنه‌كانی به‌په‌له ده‌ری كرد بۆ كاراكردن و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك چاكسازیه‌كانی په‌رله‌مانی .
شێخ هومام حه‌موودی نوسراوێك ئاراسته‌ی لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار كرد تێیدا ” كۆبوونه‌وه‌كانی گوێبیستن سازبكرێن بۆ بۆ تاوتوێكردنی داویهكانی خۆپیشانده‌ران به پێی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار” و داوای له لیژتهكان كرد ” كه پابه‌ندبن به كات و واده‌ی رَیوشوێنهكانی یاسادانان له ناو ئه‌نجومه‌ندا به مه‌به‌ستی خێراكردنی جێبه‌جێكردنیان ”
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له نوسراوێكدا داوا له لیژنه‌ی دارایی كرد ڕاپۆرتێكی چڕ‌وپڕ له‌و ” كۆژمه‌ی پارانه‌ی بڕاون له ئه‌نجامی ئه‌و ( غیابات) ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان نههاتتونه سه‌ركار و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆژمه پاره‌یه بۆ سه‌ر بودجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و حه‌شدی مللی و ئاواره‌كان”
نوسینگه‌ی به‌ڕیز جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند كه به درێژی باس له ناوه‌ڕوكی نوسراوه فه‌رمیه‌كه دهكرێتكه ئاراسته لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاساكان و چاره‌سه‌ركردنی دۆسه‌كانی په‌یوه‌ست به پیداویسته‌كانی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی .