بۆ به‌دوواداچونی جێبه‌جێكردنی چاكسازیه‌كان.. شێخ هومام حه‌موودی فه‌رمانیدا په‌له بكرێت بۆ ده‌ركردنی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داوا له ده‌سته‌ی نهزاههتیش ده‌كات دۆسه‌كانی گه‌نده‌ڵی بنێردرێته دادگا
ئه‌ندامی دهسنهی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی فه‌رمانیدا كه لیژنه‌كانی خزمه‌تگوزاری و كار و ئافره‌تان و دارایی و ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌له بكه‌ن بۆ پێكه‌شكردنی تێڕوانینێكی هاوبه‌ش له سه‌ر دانانی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به گۆڕه‌ی یاساكه ژیان و نیشته‌جێبوونی باش بۆ هاوڵاتی عێراقی و موچه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه ده‌رفه‌تی كاریان بۆ نه ڕوخساوه دابینبكرێت تا ئیشێك بۆ گوزه‌رانی خۆیان به ده‌ست بێنن .
شێخ هومام حه‌موودی داوای له نه‌زاهه‌تی كرد گرتنه‌به‌ری ڕێ‌و وشوێنهكانیان كارابكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی دۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی, تایبه‌ت گرێبه‌سته‌كانی پڕچه‌ككردن و فروتن و كڕینی سه‌روسامانی ده‌وڵه‌ت و ناردنیان بۆ دادگا.
شێخ هومام حه‌موودی ئه‌و چه‌نده به نۆسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی هه‌موو لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ندێك ده‌سته و ده‌زگای كرد وه‌كو پشتگیری له پرۆژه‌ی چاكسازی كه له لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه ڕاگه‌یاندرابوو , هه‌روه‌ها به‌دوواداچونی جێبه‌جێكردنی چاكسازیه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش.