شێخ هومام حه‌موودی : ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاسه‌وانی نیشتیمانی نادرێت ئه‌گه‌ر هاوشانی قه‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و مافی حه‌شدی شه‌عبی نه‌بێت
ئه‌ندامی دهسنهی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی جه‌ختیكرد كه پرۆژه یاسای پاسه‌وانی نیشتیمانی كه هه‌ڵمانگرت له خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به ڕێكه‌وتن له گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگی له سه‌ر ناده‌ن ئه‌گه‌ر هاوشانی قه‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و مافی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی مافه‌كانیان نا پارێزرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد ” پرۆژه یاسای پاسه‌وانی نیشتیمانی پێویسته یه‌كگرتنی وَلات بپارێزرێت و به‌شداری هه‌موو پێكهات و پارێزگاكان له به‌رپرسایه‌تی مسۆگه‌ر بكات و سه‌ر به سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بێت”
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ووتی” یاساكه پێویسته پاڵپشتیكر بێت بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ڕوبڕوبوونهوهی تیرور و دابینكردنی ئاسایش و پته‌وكردنی یه‌كێتی نیشتیمانی, و هه‌بوونی هێزێكی ناوخۆ سه‌ر به پارێزگا له گه‌ڵ هه‌بوونی پۆلیسی ناوخۆ به توندی ڕهتیكرد”