شێخ هومام حه‌موودی : په‌سه‌ندكردنی یاسای وه‌به‌رهێنان له‌م ڕۆژه‌دا به‌شداری له گه‌سه‌ندنی ئابوری و پشتگیری پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان له وڵات ده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێخ هومام حه‌موودی جه‌خت ده‌كات كه ده‌نگدان له سه‌ر هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای وه‌به‌رهێنان و په‌سه‌ندكردنی له‌م ڕۆژه‌دا به‌شداری له گه‌سه‌ندنی ئابوری و پشتگیری پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان له وڵات ده‌كات, سه‌ره‌ڕای ڕۆڵی له هاندانی سه‌رمایه‌دارانی بیانی و دابینكردنی ژینگه و بارێكی ئارام بۆ سه‌رمایه‌داران.
و گووتی: په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه له دوای په‌سه‌ندكردنی چه‌ندین باسای تری گرنگ دێت كه له وه‌رز و خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێهراندا پهسهندكلران, له واناش یاسای پارته سیاسیه‌كان و یاسای كار , سه‌ره‌ڕای یاسای به‌ستنی ڕێكه‌وتن نامه‌كان و یاسای نه‌هێشتنی شووشتنی دراو و پاڵپشتیكردنی دارای تیرۆر.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه جێگری یه‌كه‌می سه‌ركی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی دارایی سازكرد بۆ تاوتوێكردنی یاساكه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌و خاڵه ناكۆكیه‌كانی هه‌ن نێوان فراكسیونه سیاسیه‌كاندا , هه‌روه‌ها بۆ ئاسانكردن و پشتگیری پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له قوناغه جیاوازه‌كاندا و تایبه‌تی له بواری نیشته‌جێبوون و پیشه‌سازی و گشتوكاڵدا.