شێخ هومام حه‌موودی پێشوازی له یاریده‌ده‌ری ی‌سیاسی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه شێخ هومام حه‌موودی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له دیدارێكدا له گه‌ڵ به‌ڕێز جورجی ئوستن یاریده‌ده‌ری سیاسی نێردراوی تایبه‌تی به‌ڕێز بانكی مون تاوتوێی كۆتای پێشهاته سیاسیه‌كان و كێشه‌ی ئاو له پارێزگای به‌سره كرد.
له لایخۆیه‌وه به‌ڕێز ئوستن چالاكی و كاره‌كانی نێردراوی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه له عێراق ده‌رباره‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی‌و كێشه‌ی ئاو له عێراق و به تایبه‌ت له پارێزگای به‌سره خسته‌ڕو.
شێخ هومام حه‌موودی سوپاسگوزاری خۆیی نیشاندا بۆ نێردراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه له سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و كاره گرنگه‌كان له كاتی له ناوچوونی ڕزێمی دكتاتوری و تا ئێستا. و گووتی” كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌رگه‌وتوو بوون و جێگای ڕێز و نه‌وازشن”
له سه‌ر ئه‌و كوتگره‌ی بڕیاربوو له قاهیره سازبكرێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی و ڕه‌تكرا له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتیمانی, شێخ هومام حه‌موودی گووتی” عێراقیه‌كان وه‌كو ساڵی 2006 نیین و گورَاون و باوه‌ری و متمانه به یه‌كتریان هه‌یه و گه‌ڵیكی هه‌ست نازكن له سه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و نایانه‌وێت , شێخ هومام حه‌موودی دیاریكرد كه عێراق و مسر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی زۆر باشی هه‌یه له گه‌ڵ یه‌كتریان و ڕێز له یه‌كتر ده‌گرن.