شێخ هومام حه‌موودی : داعش مه‌ترسیه له سه‌ر وَلاتانی جیهان و كه‌له‌كه‌یان و نه‌هێشتنی له عێراق سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی جه‌خت ده‌كات كه مه‌ترسی تیرورستانی داعش مه‌ترسیه بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان و كه‌له‌كه‌یان و دیاریكرد كه شكستهێنانیان له عێراق سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان.
له چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپی به‌ڕێز خافێر نارد, شێخ هومام حه‌موودی داوا له په‌رله‌مانه ئه‌وروپیه‌كان كرد نوێنه‌ره‌كه‌یان بنێرن تا ئاگاداربن له سه‌ر یه‌كڕێزی عێراقیه‌كان هه‌مبه‌ر داعش, و گووتی “كه پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامی نه‌بوونی جدیه‌ت بۆ له ناوبردنی داعش بزانێت”
له‌لایخۆیه‌وه به‌ڕێز خافێر گووتی” جیهان ڕوبه‌ڕووی به‌ربه‌ستی گه‌وره بوویه, گرنگتریان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه له هه‌موو لایه‌كه‌وه , جه‌ختیكرد كه دڕێژه‌پێدانی جه‌نگ له لایه‌ن داعش و ته‌واونه‌بوونی ته‌قه‌مه‌نیان به‌ڵگه‌یه بۆ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تیرورستانی داعش.