جێگری‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به‌ گه‌نمی جوتیاران له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان كۆبوه‌وه‌

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان پرسی‌ مافه‌ داراییه‌كانی‌ گه‌نمی‌جوتیاران تاتوێده‌كات و ده‌ڵێت، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌  بازرگانی‌ و دارایی‌ له‌سه‌رخه‌تین و هه‌رچی‌ له‌ده‌ستمانبێت درێغی‌ ناكه‌ین.

پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌نوسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌شاری‌ به‌غدا پێشوازیكرد  له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان (مه‌لا غه‌ریبپێنجوێنی‌ و خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د) كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌داواداچون بۆ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌جوتیارانی‌ كوردستان هاتونه‌ته‌ به‌غدا.

له‌دیدارێكدا كه‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتارمه‌سعود حه‌یده‌ر و فه‌رهاد قادر ئاماده‌بون، ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵوه‌زیری‌ پێشووی‌ بازرگانی‌ هه‌وڵێكی‌ زۆرماندا تا توانیمان 50 ملیار دیناری‌ پاره‌ی‌گه‌نمی‌ جوتیاران ڕه‌وانه‌ی‌ كوردستان بكه‌ین، له‌تازه‌ترین هه‌نگاویشمان داوامان له‌وه‌زیری‌ كاری‌ عێراق كردووه‌، كه‌ به‌وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات،ورده‌كاری‌ كۆی‌ ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ بنێرێت كه‌ تائێستا ڕه‌وانه‌ی‌ كوردستان كراوه‌به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شبكرێت.

وتیشی‌: به‌رده‌وام له‌سه‌رخه‌تین له‌گه‌ڵوه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئومێدمان هه‌یه‌جوتیاران له‌چاوه‌ڕوانیی‌ ڕزگاریان بێ‌ و مافه‌داراییه‌كان وه‌ربگرن.

هاوكات مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: له‌بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2016دا داوامانكردوه‌، پاره‌ی‌گه‌نمی‌ جوتیارانی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ 2014 و 2015 و 2016 خه‌رجبكرێت.

دواتر وه‌فده‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانداوایان له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كرد دیداریان له‌گه‌ڵسه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ ڕێكبخات تا له‌نزیكه‌وه‌هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیارانیان بۆ ڕوبێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئارامشێخ محمه‌د به‌ڵێنی‌ پێدان هه‌موو هاوكاری‌ و ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.

 

 

نوسینگه‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

15/12/2015


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com