جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی خاچی سور نێوده‌وڵه‌تی دۆخی ئاواره‌كان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاتوێدهكات
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محمه‌د، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری به‌غدا پێشوازیكرد له خاتوو (كاتارینا ریتز) سه‌رۆكی لیژنه‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی و (ماریانا چاكون) ڕاوێژكاری یاسایی ڕێكخراوه‌كه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداره‌كه تایبه‌ت بوو، بهتاتوێكردنی دۆخی ئاواره‌كان له‌عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: دوای ولاَتی لوبنان، هه‌رێمی كوردستان بۆته گه‌وره‌ترین په‌ناگه‌ی ئاواره‌كان كه ژماره‌یان 2 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوكاری ڕیكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان و نێوه‌ند و ولاَتانی جیهانی جێگه‌ی ستایش و پێزانیه، بهلاَمتائێستا ئاواره‌كان له‌دۆخێكی ناله‌باردان و زۆرینه‌یان پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانیان پێنه‌گه‌یشتوه، بۆیه گرنگه هاوكارییان له‌ڕێی بڕوه فراوانتربكرێ و له‌ڕووی كاتیشه‌وه، ڕۆتینات و هه‌ندێ ئاستنه‌گ هه‌یه تێپه‌ڕێنێت.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خاچی سور، ئاستهنهگهكانی به‌رده‌م ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌هه‌ندێ ناوچه خسته‌ڕوو و داوای له‌جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانكرد، كارئاسانیان بۆ بكه‌ن له‌ڕێی دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه‌وه.
لای خۆیه‌وه، ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م كوتله سیاسیه‌كان ئاماده‌ن له‌پێناو هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، هه‌ر كارێك بكه‌وێته سه‌رشانیان ڕایدهیپهڕێنن و داواشی لێ‌كردن له‌ڕێی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌ر داواكارییهكیهكان هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌ن، تا په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕێی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه،هاوكاریی و كارئاسانیهكان بكاته چوارچێوه‌یه‌كی یاساییه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
16/3/2016