یرۆزبایی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پێشمه‌رگه‌و گه‌لی كورد به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه، ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان گه‌لی كورد ده‌كات له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانی گه‌وره‌و هیواخوازه ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆی یه‌كگرتویی كورد‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌سایه‌ی چه‌سپانی بنه‌ماكانی دیموكراتی و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت كه جه‌ژنی نه‌ورۆز لای كورد مانا‌و ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژویی هه‌یه سه‌باره‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سته‌مكاران و هه‌ڵاتنی ئاسۆیه‌كی رون له ئازادی و پاراستنی شوناس و كه‌رامه‌تی مرۆڤ، هه‌روه‌ك ئومێدهخوازه له‌م بۆنه‌یه‌دا كۆتایی به سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌هامه‌تیانه بێت كه به‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ی كوردی گرتوه‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌شی پڕ له خێر‌و خۆشی باڵ له چاوه‌ڕوانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا بێت و پڕبێت له ده‌ستكه‌وتی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/3/2016