به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ئه‌م بڕیارانه‌یاندا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانو سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یی دووه‌م به‌شداری‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی كردووه، نه‌ك حیزب و نوێنه‌رایه‌تی شه‌خسی، بۆ هه‌رجوڵه‌یه‌كی سیاسیش له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان، یه‌كهه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكی هه‌ر پێنچ فراكسیۆنه كوردییه‌كه (پارتی، یه‌كێتی،گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه، تاتوێكردنی ئه‌گه‌ر و پێشهاته نوێیه‌كان بووله‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه، ئارامشێخ محه‌مه‌د، باسێكی وردی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌گریمانه‌كانی گۆڕانكاری پێشكه‌شكردو ته‌ئكیدی كرد، ئه‌وه‌ی ڕوونه و عه‌بادی ده‌یه‌وێت بیكات، گۆڕانكارییه، ئێمه‌وه‌ك كورد پشتیوانی له‌هه‌موو گۆڕانكاری و چاكسازییه‌ك ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌گرنگه و تائێستا بۆ هیچ لایه‌ك ڕوون نیه، ورده‌كاری ئه‌و گۆڕانكارییه‌یه،وتیشی: وه‌ك كورد، هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ په‌رتكردنی هێزه كوردییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه،هه‌روه‌ك ده‌ستنیشانكردنی كاندیدیش له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه سیاسیه به‌شداره‌كان كه‌گوزاشته له‌ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك كوردستان ده‌كه‌ن، به‌كارێكی خراپ و ناته‌ندروستی‌ده‌زانن و ڕه‌فزی ده‌كه‌ینه‌وه.
دواتر هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌باره‌ی دوایینگۆڕاكارییه‌كان خسته‌ڕو و ڕایانگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ، ململانێی نێوپێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه و دور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه نیه، ته‌ئكیدیشیانكرد كورد وه‌ك نه‌ته‌وه شه‌ریكه له‌عێراق و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیشی هێناوه، زۆرله‌ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌لبژاردن كه‌متره‌و ده‌بێت ڕێكبكرێته‌وه.
هاوكات به‌گرنگیشیان زانی ئه‌و په‌یامه بده‌نه لایه‌نی به‌رامبه‌ر، كه ڕێگه‌ناده‌نقه‌یرانی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌نگ و پێگه‌ی‌كورد هه‌بێ و بۆئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی سه‌نگ و پێگه‌ی كورد، پێكه‌وه بڕیاری‌مانه‌وه و به‌شداریكردن، یان دوركه‌وتنه‌وه و بایكۆتكردن ده‌ده‌ن.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك درا، كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
1-یه‌كهه‌ڵوێستی كورد بۆ كۆی ئه‌گه‌ر و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی عه‌بادی به‌نیازه‌ئه‌نجامیانبدات.
2-ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 20% به‌شداری كورد له‌كۆی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی‌عێراق.
3-هیچ لایه‌ن و هیچ كاندیدێك بۆی نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه سیاسه به‌شداره‌كانكاندید پێشكه‌ش بكات، هه‌نگاوێكی له‌وشێوه ده‌رچوونه له‌ئیجماعی نیشتمانی ونوێنه‌رایه‌تی شه‌خسی و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
4-ته‌ئكیدكردن له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی كورد له‌پرۆسه‌ی سیاسی، وه‌ك نه‌ته‌وه‌نه‌ك وه‌ك كیان و حیزبی سیاسی.
5-په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبیه سیاسیه‌كانی كوردستان بكرێ ، بۆ هه‌ماهه‌نگی‌كردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
27/3/2016