سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕینی پرۆژه یاسای دادگای فیدراڵی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ جبوری و سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان كۆبوه‌وه
ئارامشێخ محه‌مه‌د و سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئهنجومهنینوێنهرانی عێراق، پڕۆژه یاسای دادگای فیدراڵی تاتوێده‌كه‌ن و، كورد داوایكاتی زیاتر ده‌كات.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئارام شێخ محه‌مه‌د به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان،پێشوازیكرد له د. سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پرسی پڕۆژه یاسای داگای فیدراڵی، كه نوێنهرانیكورد سه‌رنجیان هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی بڕیاردان له‌ناو دادگاكه‌و داوای گهرهنتیو مافی ڤیتۆ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌و بڕیارانه‌ی كه تایبه‌تن به ههرێمیكوردستان.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: پڕۆژهكهئامادهیه بۆ ده‌نگدان و ده‌یانه‌وێت ده‌ریچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه، تا بهوشێوازهتێپهڕێت كه كورد ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئارام شێخ محمه‌د و سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد،دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی بۆ كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیاره، بهوپێیهیدهبێته شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆی ئه‌و پرس و ناكۆكییانه‌ی له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و، ئه‌و كێشانهشی له‌داهاتودا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.دووپاتیشیانكرده‌وه، كه كورد دوای جێگیركردنی نوێنه‌رایه‌تی له‌و دادگایه،گه‌ره‌نتی ده‌وێت تا هیچ پرسێك به‌زۆرینه و كه‌مینه دژ به‌مافی كورد و هیچپێكهاتهیهكی تر تێنه‌په‌ڕێنرێت.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كۆمه‌ڵێك پێشنیازی خسته‌ڕو،ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: كاتی زیاتریان پێویسته، تا له‌گه‌ڵ نوێنهرانیكورد له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌و پرسه تاوتوێبكه‌ن و دواتر ڕای كورد به‌ڕوونی وڕاشكاوانه راده‌گه‌یه‌نن.