نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد هه‌واڵێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سه‌باره‌ت به به‌ڕێزی ڕه‌تده‌كاته‌وه
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد هه‌واڵێكی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سه‌باره‌ت به به‌ڕێزی كه ده‌ڵێت (مانگرتنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له په‌رله‌مان نا یاساییه وپێچه‌وانه‌ی نووسراوی مامه‌ڵه‌كردنی په‌رله‌مانییه)، ئێمه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م لێدوانه دووره له ڕاستی وئه‌و كه‌سه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ناردووه ئیمیڵێكی ساخته‌ی به‌كارهێناوه كه [email protected] وله‌كاتێكدا ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی ڕادهربرشینیان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ڕووی یاسایی وشهرعیهوه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ههربۆیهوه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بۆی به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێی گونجاوه ڕای خۆی سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی دیاریكراو ده‌رببڕێت وئه‌مه‌ش شتێكی سروشتیه وله‌هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانی جیهاندا ڕووده‌دات وجیاوازی بۆچوونه‌كان له كه‌شێكی دیموكراتیدا شتێكی سروشتیه.
ئه‌مه‌و نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئیمێلی فه‌رمی نوسینگهكهمان [email protected] ) ه ونوسینگهكهمان مافی یاسایی خۆی ده‌پارێزێت بۆ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی لێدوانه‌كه‌یان به ئیمێلی ساخته بڵاوكردووته‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
چوارشه‌ممه