رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد

ڕۆژی‌ پێنجه‌ شه‌ممه‌ 28/4/2016 په‌رله‌مانتار ماجیده‌ تمیمی له‌ فراكسیۆنی‌ ئه‌حرار، كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ به‌ست تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ نووسینگه‌كه‌مان 43 ئۆتۆمبێلی‌ حكومی‌ له‌ژێر ده‌ستدایه‌ ومانگانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر حیسابی‌ بودجه‌ بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و قسانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، هیواخوازین كه‌ په‌رله‌مانتاری‌ ناوبراو سه‌ردانی‌ نووسینگه‌كه‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ دروستی‌ پێبده‌ین، وڕاشیده‌گه‌ێنین كه‌ ژماره‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كان كه‌ له‌سه‌ر زمه‌تی‌ نووسینگه‌كه‌مانه‌ له‌ ڕابردوودا وتا ئێستا ژماره‌یان (35) ئۆتۆمبێله‌ ومولكی‌ ئێمه‌ نیه‌ وبه‌سه‌ر كه‌سیشدا دابه‌شمان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن فه‌مانبه‌رانی‌ نووسینگه‌كه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ به‌كار ده‌هێندرێن به‌مه‌بستی‌ گواستنه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ ڕۆژانه‌دا.
وسه‌باره‌ت به‌ خه‌رجكردنی‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌، ده‌ڵێن له‌سه‌ره‌تای‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ كه‌ عیراق تێیدا تێده‌په‌ڕێت، ته‌نها یه‌ك دیناریش بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌ وزۆربه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر خه‌رجی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌تایبه‌تی‌ به‌نزین وڕۆن وچاككردنه‌وه‌، له‌كاتێكدا مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتووته‌ نزمترین ئاست به‌هۆی‌ بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ كه‌ له‌مێژوودا شتی‌ له‌م جۆره‌مان نه‌بینیووه‌.
وسه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێله‌كان به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆك ڕایده‌گه‌ێنین كه‌ ژماره‌یان سنورداره‌ وله‌سه‌ر خه‌رجی‌ هاتووچۆی‌ پێده‌كات وهه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان كۆن و به‌كارهاتوون وله‌ژێر ده‌ستی‌ به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ پێشوودا بوون.
ئێمه‌ مافی‌ یاسایی‌ خۆمان به‌كارده‌هێنین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ وده‌رگای‌ نووسینگه‌كه‌مان كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان وده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ پشتڕاست بكه‌نه‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com