جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: سه‌رۆك وه‌زیران به‌رپرسی‌ یه‌كه‌مه‌ له‌ ڕوداوه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌ گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، نوێنه‌ری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌غدا به‌ڕێز (یان كۆبیتش) به‌توندی‌ كرداری‌ هێرش هێنانه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ڕسواكرد ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كێشه‌ سیاسیه‌كان به‌شێوازی‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنه‌ وسه‌ركرده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ و گووتی‌ كه‌ ” به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ هه‌موو هێزه‌كانی‌ ناو ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ خۆی‌ به‌كارهێنا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ گوێ‌ به‌ پاراستنی‌ گیانی‌ نوێنه‌رانی‌ گه‌ل بدات”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئارام شێخ محمد دڵگرانی‌ خۆی‌ پیشاندا له‌ هێرشكردنی‌ خه‌ڵك بۆ باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان وتێكدانی‌ هۆڵه‌كانی‌ له‌كاتێكدا حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه‌ وسه‌رچاوه‌ی‌ كێشه‌كانه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com