د. حه‌مودی‌: تیڕوانینێكی‌ هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆ به‌ستنی‌ دانیشتنێكی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ چاكسازییه‌كان

له‌میانه‌ی‌ دیداریدا له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. هومام حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ تیڕوانینێكی‌ هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆ به‌ستنی‌ دانیشتنێكی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ چاكسازییه‌كان.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ داوای‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ بۆ پاراستنی‌ كیانی‌ ده‌وڵه‌ت وچڕكردنه‌وه‌ی‌ دیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ ئێستا وڕه‌خساندنی‌ كه‌شوهه‌وای‌ گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ڕۆڵی‌ چاودێری‌ ویاسادانانی‌ خۆی‌ بگێڕێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ عه‌بادی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌نادات جارێكی‌ تر ده‌ستدرێژی‌ بكرێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان وپه‌رله‌مانتارو فه‌رمانبه‌ران، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ په‌رله‌مان پارێزه‌ری‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ وڵاته‌ وئاشكرای‌ كرد كه‌ حكومه‌ت لیژنه‌ی‌ تایبه‌تی‌ پێكهێناوه‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ هۆكاری‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com