سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ شاری‌ به‌له‌د ڕسوا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ته‌قینه‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ شاری‌ به‌له‌دی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین ڕسوا كرد.
 جبوری‌ له‌ لێدوانه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌ هه‌وڵی‌ تیرۆریستان بۆ خولقاندنی‌ ناكۆكی‌ له‌ نێوان توێژه‌كانی‌ عیراقی‌ كرد وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر یه‌كڕیزی‌ هه‌موو گه‌لی‌ عیراق كرده‌وه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌ وپرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان كرد وهیوای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ بۆ برینداره‌كان خواست.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com