سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ونوێنه‌رانی‌ فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كاندا تاوتوێی‌ پێشهاته‌ سیاسی‌ وئه‌منیه‌كان ده‌كات.

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ونوێنه‌رانی‌ فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كاندا به‌ڕێوه‌برد، تێیدا تاوتوێی‌ پێشهاته‌ سیاسی‌ وئه‌منیه‌كانی‌ وڵات كرا.
 هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ ڕۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌ قۆناغی‌ دابێت و وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ نوێ كرا وسه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن كرده‌وه‌ وته‌واوكردنی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یاساكان وده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسا ته‌واوكراوه‌كان، هه‌روه‌ها گرنگیدانی‌ زیاتر به‌ كاری‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌ چاودێری‌ وده‌ستنیشانكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ لاوازی‌ وگه‌نده‌ڵی‌.
 هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ قه‌یرانی‌ ئابوری‌ وده‌رهاوێژته‌كانی‌ به‌سه‌ر عیراق و ڕۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاساكان وچاودێریكردن به‌جۆرێك كه‌ ڕێگه‌بگرێت له‌ زیان گه‌یاندن به‌ ئابوری‌ عیراق.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com