سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پیرۆزبایی‌ له‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ژماركردنی‌ زۆنگاوه‌كان و شوێنه‌واره‌كانی‌ عیراق له‌چوارچێوه‌ی‌ لیستی‌ كه‌لتوری‌ جیهانیدا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، پیرۆزبایی‌ له‌ گه‌لی‌ عیراق كرد به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ژماركردنی‌ زۆنگاوه‌كان و شوێنه‌واره‌كانی‌ عیراق له‌چوارچێوه‌ی‌ لیستی‌ كه‌لتوری‌ جیهانیدا.
 هه‌روه‌ها جبوری‌ ستایشی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ شاندی‌ عیراق له‌م دۆسیه‌دا كردوسوپاسی‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كرد ئه‌وانه‌ی‌ پاڵپشتی‌ عیراقیان كرد له‌م داواكارییه‌یدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com