جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد تاوتوێی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ له‌ گه‌ڵ باڵیۆزی‌ چین له‌ عیراق ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ئارام شێخ محمد له‌ نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ چین له‌ عیراق (تشن وی تشنغ) و شاندی‌ یاوه‌ری‌ كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوولا به‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرا.
به‌ڕێز ئارام شێخ محمد پیرۆزبایی‌ له‌ میوانی‌ به‌ڕێز كرد به‌بۆنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ وهیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا وڕۆڵی‌ وڵاتی‌ چینی‌ له‌ هاوكاریكردنی‌ گه‌لی‌ عیراق وهه‌رێمی‌ كوردستان له‌م بارودۆخه‌ قورسه‌دا به‌رزنرخاند وداوایكرد كه‌ ده‌سپێشخه‌ری‌ زیاتر بكات له‌ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ وڵات له‌چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان وشاره‌وانیه‌كاندا.
 له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ چین خواستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دووپاتكرده‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ باشترین په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ عیراق وئاماده‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ پیشاندا له‌ پێشكه‌شكردنی‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ وئابوری‌ زیاتر بۆ عیراق به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ ڕوبه‌ڕوبوونوه‌ی‌ تیرۆر وگه‌یاندنی‌ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان له‌ پارێزگاكان و هه‌رێمی‌ كوردستان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com